Levent Tok,Mohamad Misto,Rewa Mahmut Hasan
09 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2018
ره‌ققه/ ئیستانبوڵ - AA
رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده كه یه‌ك له‌سه‌ر چواری سووریای كۆنترۆڵكردووه به پاڵپشتی ئه‌مریكا ئاماده ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنی سوپا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ره‌ققه و دێرازۆر باکوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریادا رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دووچاری شكستێكی گه‌وره هاتووه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده.
دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتیل له 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2017دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ به‌رگرتن له زیندووبوونه‌وه‌ی داعش له سووریا یه‌كه‌كانی به‌رگری سنوور داده‌مه‌زرێنن، یه‌كه‌م هه‌نگاو گیرایه‌به‌ر.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ناوخۆیی ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌و مه‌شق و راهێنانه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی و په‌یه‌ده به 400 ئه‌ندامی یه‌په‌گه‌یان كردووه، ته‌واوبووه.
ئه‌و 400 ئه‌ندامه‌ی یه‌په‌گه له نزیك به‌نداوی تشرینی سه‌ر رووباری فورات خۆرهه‌لاتی حه‌له‌ب و كه‌مپی سهباحولخهیری باشووری حه‌سه‌كه مه‌شقیان پێكراوه. له كاتێكدا راهێنه‌رانی سی ئای ئه‌ی زانیاری تیۆری و ته‌كنیكیان گوتووه‌ته‌وه، یه‌كه‌كانی دابه‌زینی ئاسمانیی و هێزه تایبه‌ته‌كانی پنتاگۆن، مه‌شقی هاوبه‌شی چه‌كیان به‌و كه‌سانه كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی "پارێزه‌ری سنوور" سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی هێزێكی نوێیه.
پنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا په‌ره به یه‌كه‌كانی دژه تیرۆر به‌ناوی YAT و هێزی تایبه‌تی به‌ناو HAT ده‌ده‌ن كه په‌یه‌ده له 2014 دایمه‌زراندن.
ئه‌و 400 كه‌سه‌ی مه‌شقی تایبه‌تیان وه‌رگرتووه په‌یوه‌ندیان كرد به پێكهاته‌كانی YAT و HAT. ئه‌مریكا كه له نیسانی 2016ه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌داته په‌یه‌ده، هاوكات پاڵپشتی تهكنهلۆجیاشی زیاد ده‌كات.
سی ئای ئه‌ی و پنتاگۆن، بۆ ئه‌و پێكهاته نوێیه دوایین پێداویستی ته‌كنه‌لۆجیای بێ ته‌ل، ویستگه‌ی گوێگرتن و هێمای هه‌واڵگری بۆ په‌یه‌ده ده‌گوازێته‌وه.
مەشقی تیمەکان دیسان لە لایەن پسپۆری ئەمریکیەوە ئەنجام دەدرێت.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکەی YATی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی دەستیان کردووە بە چالاکی گوێگرتن لە بنکەی پۆلیسی سنووری تورکیا.
لەو پێکهاتەیەدا کە لەژێر ناوی "پاسەوانی سنوور" لە لایەن پنتاگۆن-سی ئای ئەی-ەوە پرۆگرام کراون و گەورەکراون، رێکخراوی تیرۆریستی ناوی لێناوە سوپای باکوور.
سەرچاوەکانی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەکەن دەستەواژەی باکوور بۆ سوپاکە بە مەبەست هەڵبژێردراوە کە ئەگەری دانوستان هەیە لەگەڵ رژێمی داهاتوودا بۆ پاراستنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی.
چاوەڕێ دەکرێت لەسەدا ٧٠ی پێکهاتە نوێیەکە لە پەیەدە پێک‌بێت. ئەندامەکانی بە چەشنێک ئامادە دەکرێن کە ئامادەی جەنگ بن لەگەڵ سوپایەکی رێکخراوەدا.
بەو چەشنە ئەمە دەبێتە دوایین هەنگاو تاکو سوپای باکوور ببێتە سوپایەکی رێکخراوە.
یەکەمجار سوپای باکوور کە لە لایەن ئەمریکاوە لە حەلەب و باشووری حەسەکە مەشقیان پێکرابوو لە قۆناغی یەکەمدا دەچنە ئەو ناوچانەی لە لایەن رێکخراوەکەوە کۆنترۆڵ کراوە هاوکات لەگەڵ رژێمدا سنووریان هەیە لەوانە کۆبانی، گرێ سپی، رەسولەین و مالیکیە.
لە ناوچەکانی حەلەبدا لە سنووری تورکیاوە دەبینرێن.
پنتاگۆن، و سی ئای ئەی و کادرانی قەندیل مەشقیان بەو ئەندامانە کردووە و ئەو خاکانە بەکاردەهێنن کە لەژێر کۆنترۆڵی رژێمدایە و لەوێوە بەرەو شارۆچکەی عەفرین ببرێن لەسەر سنووری سووریا.