Hakan Çopur,Rewa Mahmut Hasan
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
دەنگۆی ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠٠٦دا لەگەڵ ئافرەتێکدا پەیوەندی ناشەرعی هەبووە، هاوکات ١٣٠ هەزار دۆلاری داوەتە هەمان ئافرەت تاکو لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا قسە نەکات. جارێکی تر دەبێتەوە رۆژەڤ لەو وڵاتە.
رۆژ لە دوای رۆژ دەنگۆی زیاتر لەسەر ترەمپ بڵاودەبێتەوە و بەم دواییەش باس لەوە دەکرێت کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ئەوکاتەی هاوسەرەکەی مێلانیا ترەمپ یەکەم منداڵی دەبێت، ترەمپ پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ کچێک بە ناوی ستیفانی کلیفۆرد دروست دەکات. ئەمە لەکاتێکدایە کە ترەمپ لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە ١٣٠ هەزار دۆلاری داوەتە ستیفانی تاکو لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەشتی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ دا، هیچ قسە نەکات لەبارەی ئەو پەیوەندیە ناشەرعییەوە.
هەریەک لە ترەمپ و پارێزەرەکەی و گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا ساندەرس ئەو دەنگۆیانەیان رەت کردۆتەوە.
پارێزەرەکەی ترەمپ لە ١٠ی کانوونی دووەمدا نامەیەکی کلیفۆردی بڵاو کردەوە کە بە واژووی خۆی لەسەری نووسراوە "ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ترەمپ هەبووبێت".
یەک هەفتە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو نامەیە، کلیفۆرد هەڤپەیڤینێک لەگەڵ گۆڤاری هەفتانەی "ئن تەچ" دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە راستە پەیوەندییان هەبووە لەگەڵ ترەمپ لە ٢٠٠٦دا.
لە لایەکی ترەوە لەدوایین ساتەکاندا هاوسەرەکەی ترەمپ، مێلانیا ترەمپ دەستبەرداری گەشتەکەی بوو بۆ داڤۆس و یاوەری ترەمپی هاوسەری نەکرد، ئەمەش وا کەوتەوە کە مێلانیا زۆر توڕەبووە لە دەنگۆکان سەبارەت بە کلیفۆرد و بەو هۆیەوە نەچۆتە داڤۆس و سەردانی فلۆریدای کردووە.
له كاتێكدا بانگه‌شه‌كان له‌باره‌ی كلیفۆرد رۆژه‌ڤی سه‌رقاڵكردووه، دووباره نزیكه‌ی 20 بانگه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌باره‌ی تره‌مپ كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا لای رای گشتیی ئه‌مریكا بڵاوبوویه‌وه، بووه‌ته‌وه جێگەی مشت‌ومڕ.
ئه‌و ژنانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تره‌مپ ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ریان له دیمانهیاندا له‌گه‌ڵ میدیای ئه‌مریكی باسی به‌سه‌رهاتی خۆیانیان كردووه.
له‌نێو ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن تره‌مپ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ریان؛ جیل هارس ساڵی 1997 داوای له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار كرد به تۆمه‌تی "ده‌ستدرێژی سێكسی"، سومه‌ر زێرڤۆس كه دوای رووداوه‌كه‌ی ساڵی 2007، ساڵی رابردوو دژ به تره‌مپ سكاڵای "سووككردن"ی له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار كرد، هه‌روه‌ها لسا بۆین 1996، كاسی هیڵه‌ر و تێمپڵ تاگرێت ساڵی 1997، مێلیندا ماكگیلیڤرای ساڵی 2003 بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه تره‌مپ ده‌ستدرێژی سێكسی كردوونه‌ته سه‌ر.
له لایه‌كی دیكه‌وه بانگه‌شه‌ی بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان تره‌مپ و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌فته‌ی رابردوو وه‌ك بۆمب كه‌وته ناو رای گشتیی ئه‌مریكا.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت تره‌مپ كه رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كات به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ی رووسیا له هه‌مان كاتدا، به هۆی بانگه‌شه‌كانی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی و ده‌ستدرێژی سێكسی ره‌نگه كه‌مێك پشتیوانی رای گشتیی له ده‌ست بدات.