Nazlı Yüzbaşıoğlu
30 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕیاری دا بەشداری نەکات لە کۆنگرەی سۆچی و دەسەڵاتی نوێنەرایەتیکردنی لە کۆنگرەکەدا، بە تورکیا دا.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماتیەکانەوە وەرگیراوە، شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سووریا کە لە سۆچی دەبەسترێت، گەیشتنە رووسیا، وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر وێنەیەکی ئاڵای رژێمی سووریا کە لە ناوەندی کۆنگرەکە دانرابوو لە فڕۆکەخانە، شاندەکە نەیویست بچێتە ناو ئەو وڵاتەوە.
بەو هۆیەوە ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕیاری دا بەشداری نەکات لە کۆنگرەکە و دەسەڵاتی نوێنەرایەتیکردنی لە کۆنگرەکەدا، بە تورکیا دا.
لە لایەکی ترەوە شاندی تورکیا چاودێری کارەکان دەکات بۆ پێکهینانی کۆمیسیۆنی دەستوور کە چاوەرێ دەکرێت لە کۆنگرەکەدا رابگەیەنرێت.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو شاندی ئۆپۆزسیۆنی کورد، تورکمان، عەرەب کە لە ئەنقەرەوە بەرەو سۆچی بەڕێکەوتبوون بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەکەدا، دوای ئەوەی لە تابلۆکاندا تەنها ئاڵای رژێمیان بینی لە فڕۆکەخانە، چوونە ناو خاکی رووسیایان رەت کردەوە.
یاریدەدەری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆنال نوێنەرایەتی تورکیا دەکات لە کۆنگرەکەدا.
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا، ئالەکساندەر لاڤرەنتیەڤ نوێنەرایەتی رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسەین جابری ئەنساری نوێنەرایەتی شاندی ئێران دەکەن.