Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
نیویۆرك - AA
له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا كه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌ده‌ست توندەبا و گه‌رده‌لوولی به‌فره‌وه ده‌ناڵێنێت، هۆشداری درا له هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ش.
به پێی راگه‌یاندنی ده‌زگای كه‌شناسیی ئه‌مریكا (NWC)، پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه به‌گشتی ویلایه‌ته‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات و كه‌ناراوه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بگرێته‌وه و ئه‌گه‌ر توندەبای باكووری رۆژهه‌ڵات له كه‌ناراوه‌كان نزیكبێته‌وه، ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش له‌ئارادایه.
به‌وپێیه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه بهرههریهكه له بۆستن، ماساچوسیتس، کۆنێتیکت، مەین، نیویۆرك و نیوجێرسی ده‌كه‌وێت و پێشبینی ده‌كرێت 10 بۆ 25 سانتیمه‌تر به‌فر ببارێت.
ماوه‌ی 11 رۆژه شه‌پۆلی گه‌رده‌لوولی به‌فر باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه و ئه‌م شه‌پۆله‌ش ده‌بێته سێیه‌م شه‌پۆل.
به هۆی گه‌رده‌لووله‌كه‌ی هەشتی ئەم مانگەوە له باكووری ئه‌مریكا دوو ملیۆن كه‌س بێ كاره‌با بوون و زیاتر له دوو هه‌زار و 600 گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
له گه‌رده‌لووله‌كه‌ی سێی ئەم مانگەشدا، پێنج هه‌زار و 500 گه‌شت هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و زیاتر له یەک ملیۆن كه‌س له ناوچه‌كه‌دا بێ كاره‌با بوون.