Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
18 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی ڤیزه‌ی نێوان ئه‌مریكا و توركیا كرد و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاڵۆزه".
ناوێرت له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك پرسیاری سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ڤیزای نێوان ئه‌مریكا و توركیا دایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو كارمه‌ندی خۆجێییان ده‌ستبه‌سه‌ركراون و هێشتا ده‌ستبه‌سه‌رن و گوتی: "به تیرۆر تۆمه‌تباركراون و توركیا هێشتا به‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه. بێگومان ئه‌مه تاوانێکی جددییه و ده‌مانه‌وێت به‌ڵگه ببینین".
لە وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئه‌مریكا مامه‌ڵه ده‌كات یان نا؟، ناوێرت گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا ئاڵۆزه. ئه‌مه دۆخێكی سەرسوڕهێنهر نییه. ئومێده‌وارم له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی ناتۆماندا ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌رده‌كه‌ین. ئێمه ئومێده‌وارین".
ناوێرت راشیگه‌یاند کە له كۆتاییدا یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامداوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو، مه‌تین تۆپوز كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له فه‌تۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئه‌نجامنه‌داوه.
30ی ئهیلوول و دوو و سێی تشرینی یه‌كه‌م، بواری چاوپێكه‌وتن بۆ تۆپوز له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانی ره‌خسێنرابوو.