Mazın Asad
12 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
بەھۆی خزمەتەکانی بۆ منداڵانی پەنابەر، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە لایەن دەزگای نێودەوڵەتی پەدیاتری (تەندروستی منداڵان) خەڵاتی "ئاشتی نێودەوڵەتی" پێ دەدرێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای نێودەوڵەتی پەدیاتری، ئیدارەی نێودەوڵەتی پەدیاتری بە مەبەستی ئاگاداربوون له دۆخی پەنابەران سەردانی کەمپی پەنابەرانی لە تورکیا کرد.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەزگاکە، کەرەم حەسەنئۆغڵو بەناوی دەزگاکە رایگەیاند بەھۆی خزمەتەکانی بۆ منداڵانی پەنابەر، بڕیار دراوە خەڵاتی "ئاشتی نێودەوڵەتی" بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بدرێت.
حەسەنئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی ھەوڵەکانی ئەردۆغان بۆ دهستهبهر كردنی مافی ژیان بۆ منداڵان، کاریگەرییان لەسەر دروست بووە و گوتیشی: "لەکاتێکدا وڵاتێکی زۆر لەوبارەیەوە ھەستیارییان نەنواند، تورکیا بە تەنیا لەوبارەیەوە دەرگاکانی بۆ زیاتر لە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار منداڵ کردەوە و مێواندارییانی کرد و رێگری لە مردنی ئەوان کرد. لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە وڵاتان ئەم دۆخەیان پشتگوێ خست، بەڵام بە رابەرایەتی بەڕێز ئەردۆغان، تورکیا دەرفەتی ژیانی ئەم منداڵە بێ تاوانانەی رەخساند. نابێت ئەم بابەتە فەرامۆش بکرێت. دەزگای نێودەوڵەتی پەدیاتری بەھۆی ھەوڵەکانی بۆ مافی ژیانی منداڵانی جیھان، بڕیاری داوە خەڵاتی ئاشتی نێودەوڵەتی بە بەڕێز ئەردۆغان بدرێت. لەبارەی بڕیارەکەوە زانیاری بە وەزارەتەکان دراوە. وەک دەزگای تەندروستی منداڵان بەھۆی ھەوڵەکانییەوە بۆ مافی منداڵان، سوپاسی ئەردۆغان دەکەین".
دەزگای نێودەوڵەتی پەدیاتری زیاتر لە یەک ملیۆن پزیشکی تایبهت به منداڵان تیایدا ئەندامە و لە ١٤٠ وڵاتی جیھانیشدا چالاکە.