Mohamad Misto,Levent Tok,Adham Kako,123
22 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌مریكا له عێراقه‌وه نزیكه‌ی ٢٠٠ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌لی بیناسازی، سندوقی داخراو، خانووی ئاماده‌کراو و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه.
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سووریا.
ئێواره‌ی دوێنێ ئه‌مریكا له رێگای ده‌روازه‌ی سنووری سیمێلكا-وه نزیكه‌ی ٢٠٠ بارهه‌ڵگر كه‌لوپه‌لی بیناسازی، سندوقی داخراو، خانووی ئاماده‌کراو و تانكه‌ری سووته‌مه‌نی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراوه.
ئه‌مریكا 9ی ئه‌م مانگه‌ش له عێراقه‌وه نزیكه‌ی ٥٥ بارهه‌ڵگر سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێل و ئامێری بۆ ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و شه‌دادی ره‌وانه كرد كه له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌وه داگیركراون. له چواری ئه‌م مانگه‌ش،٦٠ بارهه‌ڵگر ئۆتۆمبێلی گه‌وره، ئامێری كار، تانكه‌ری سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌ی كاره‌بای ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردبوو.
ئه‌مریكا به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ٢٠١٥ه‌وه پشتیوانی سه‌ربازی بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ره‌وانه ده‌كات و هێشتا ١٨ بنكه و خاڵی سه‌ربازی و نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریا‌ن.