Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد له‌دوای هه‌ڵكشانی ئاستی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، كه‌شتیی جه‌نگیی خشۆك "USS Arlington" و مووشهكههڵگرێكی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پێنتاگۆنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "بریكاری وه‌زیری به‌رگریی (پاتریك شاناهان) وه‌ك به‌شێك له‌و هێزه سه‌ربازییه زیاده‌یه‌ی كه فه‌رمانده‌یی هێزه ناوه‌ندییه‌كان ئه‌مریكا (CENTCOM) له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا داوایكردبوو، ره‌وانه‌كردنی كه‌شتی "USS Arlington" - ئێل پی دی-٢٤ و مووشهكههڵگرێكی به‌رگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ ناوچه‌ی ئه‌ركی فه‌رمانده‌ییه‌كه، په‌سه‌ندكردووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه به‌هۆی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئێران پلان بۆ ئه‌وه داده‌نێ هێرش بكاته سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا، سه‌ره‌تای هه‌فته ئه‌م گرووپه‌یان بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه‌كردووه، گرووپی هێرشبه‌ری كه‌شتی جه‌نگی "USS Abraham Lincoln" به‌شداری له هێزی ئه‌ركی بۆردومان ده‌كات و تیایدا هاتووه: "وه‌زاره‌تی به‌رگری له نزیكه‌وه چاودێری چالاكییه‌كانی سوپا و پشتیوانانی و رژێمی ئێران ده‌كات".
ئه‌مریكا سه‌ره‌تای هه‌فته بۆ بەرپرچدانەوەی هەرچەشنە هەڕەشەیەکی ئێران، كه‌شتی جه‌نگی "USS Abraham Lincoln" كه له چوار فڕۆكه‌ی بۆردومانی جۆری kapasiteli B-52 پێكهاتبوو كه توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوەکی ئه‌تۆمیان هه‌یه ره‌وانه‌ی كه‌نداو كرد.