Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له فه‌رمانده‌یی ده‌ریایی ئه‌مریكا له كۆریای باشوور وه‌ریگرتووه، دوێنێ 25ی نیسان ژێرده‌ریایی جۆری USS Michigan گه‌یشتووته به‌نده‌ری بوسان باشووری ئەو وڵاتە.
فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا، براد دووپهر رایگه‌یاند "ئه‌م سه‌ردانه یه‌كێكه له باشترین نموونه‌كانی هاوبه‌شیی نێوان هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا و كۆریای باشوور".
- "هه‌موو جۆره نمایشێك له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌نجامده‌ده‌ین"
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكاش له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ناردنی ژێرده‌ریاییه‌كه په‌یوه‌ندیی به گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ كۆریای باكووردا هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت ده‌ڵێت، "سه‌ردانی USS Michigan كه یه‌كێكه له به‌هێزترین چوار ژێرده‌ریایی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باشوور، دوور نییه له پێشهاته‌كانی ئێستا. له زه‌ریای هێمن هه‌موو جۆره نمایشێك له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ئه‌نجامده‌ده‌ین".
USS Michigan خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی خۆ شاردنه‌وه و پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆجیای په‌یوه‌ندی و هه‌ڵدانی مووشه‌كه. ژێر ده‌ریاییه‌كه 170 مه‌تر درێژه و كێشی 18 هه‌زار تۆنه و به گه‌وره‌ترین ژێر ده‌ریایی جیهان ناسراوه.