Mücahit Oktay
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
نيويۆرك- AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٢٧ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٨٠ هه‌زار و ٦١٨ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە لە جیهاندا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٣٣ هەزار و ٧٨٦ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووانی پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و ٨٧٥ هەزار و ٩٣٩ کەس.
هاوکات ٤٢٧ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٨٠ هه‌زار و ٦١٨ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ١٦٧ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٧٦ ملیۆن و ١٧٤هەزار پشکنین ئەنجامدراوە.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش بەڕازیل دێت کە سێ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٧٨٣ توشبووی هەیە، پاشان هیندستان دێت کە سێ ملیۆن و ١٢٦ هەزار و ٧٨ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه كه ٦٧٠ هه‌زار و ٥٥ حاڵه‌تی تێدا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٠٤ هه‌زار و ٣٠٣ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٠٠ هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرك بە ٣٢ هەزار و ٩٦٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.