Mücahit Oktay
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
نیویۆرک - AA
كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له ئەمريكا، بۆ ٢١٥ هه‌زار و ٩٠٩ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٤ هەزار و ٩٧٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتە گەیشتووەتە حه‌وت ملیۆن و ٧٢٦ هەزار و ١٧٥ کەس. هاوکات ٨١٣ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢١٥ هه‌زار و ٩٠٩ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٩٣٦ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان له ١١٣ مليۆن و ٣٤٠ هەزار لایداوه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٣٨ هه‌زار و ٧٠٥ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨١٤ هه‌زار و ٣٢٣ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٢٠ هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٠٠ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
له‌پاش ئه‌مریكاش، له‌رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، هيندستان دێت کە زیاتر له شه‌ش ملیۆن و ٧٦٤ هەزار توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە زیاتر له چوار ملیۆن و ٩٧٠ هەزار حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.