Şerife Çetin,Ramal Abdullah Mahmood
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
بڕۆكسل - AA
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر رایگەیاند "ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هێز له ده‌ست ده‌دات. پێمانوایه نه‌وتی جیهانمان هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا له‌بیرمان چووه به‌شێكی بچووك و لاوازی گه‌ردوونین".
جان کلود یونکەر له‌باره‌ی ره‌وشی ئابووری، دیمۆگرافی ئه‌ورووپا و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ گۆڤاری Trouwی هۆڵه‌ندی دوا.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر به پێویستی زانی ئه‌ورووپا و رووسیا واز له زمانی جه‌نگی سارد بهێنن و هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ دووباره دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و گوتی: "پوتین-ی هاوڕێم، ئه‌گه‌ر كه‌س نهشوێرێت ئه‌مڕۆ بڵێت پوتین-ی هاوڕێم، ئێمه ساڵانێكی دوور و درێژه هاوڕێین".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رووسیا زۆر له‌وه به‌هێزتره كه ته‌نها هێزێكی ناوچه‌یی بێت و گوتی: "وه‌ك ئه‌وه‌ی له رووسهكانمان بیستووه، ده‌بێت فێری قسه‌كردن ببین". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه کە بەبێ رووسیا ناتوانن ئاسایشی ئه‌ورووپا به‌دی بهێنن.
جان کلود یونکەر گوتیشی: "ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هێز له ده‌ست ده‌دات. پێمانوایه نه‌وتی جیهانمان هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا له‌بیرمان چووه به‌شێكی بچووك و لاوازی گه‌ردوونین".
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌ورووپا له رووی هێزی ئابوورییه‌وه پاشه‌كشه‌ی كردووه و له رووی دیمۆگرافیشه‌وه هێزی له‌ده‌ست داوه و گوتی: "له رووی كولتوورییه‌وه ئاماده‌ییمان هه‌یه، به‌ڵام زاڵ نین. بۆیه داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌م ساده‌تر بن و گوێ له خه‌ڵكی دیكه‌ی جیهان بگرین".
له‌باره‌ی ناسنامە (شوناس)ی ئه‌ورووپاشه‌وه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، جان کلود یونکەر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یه‌كێتیی مه‌سیحی نییه و گوتی: "مه‌سیحیه‌ت زۆر خزمه‌تی ئه‌ورووپای كردووه، به‌ڵام ناساندنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وه‌ك یه‌كێتیی مه‌سیحی راست نییه. له‌سه‌ر خاكی ئێمه موسڵمانانیش ده‌ژین. تا ئەو کاتەی پابه‌ند بن به یاسا و رێساكانمان ده‌توانن له‌سه‌ر خاكی ئێمه بژین".