Atila Altuntaş ,Muhammet Ali Kemal
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ستۆكهۆڵم - AA
له هه‌ژماری فه‌رمیی شانشینی سویددا ئاماژه به‌وه‌كراوه شێوازی ئاماده‌كردنی كفته به‌ناوبانگه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان له توركه‌كان وه‌رگیراوه.
له تویتێكدا كه له هه‌ژماری "Sweden.se"دا له‌گه‌ڵ وێنه‌ی كفتهیهكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه "كفتهكانی سویدا له بنه‌ڕه‌تدا شێوازی ئاماده‌كردنیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شا كارڵی دوازدەهەم له توركیاوه هێناویه‌تییه‌وه. با پابه‌ند بین بهڕاستییهكانهوه".
لێكۆڵه‌ر له به‌شی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی ئۆپسالا، ئانی ماتسن له لێدوانێدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوای ئه‌وه‌ی كه شا كارڵی دوازدەهەم له جه‌نگدا له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا ده‌دۆڕێت، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ په‌نا ده‌باته به‌ر خاكی دەوڵەتی عوسمانی و نزیكه‌ی پێنج ساڵ له مۆڵدۆڤا ده‌مێنێته‌وه.
ئانی ماتسن باسی له‌وه‌شكرد دوای ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات بۆ سوید بگه‌ڕێته‌وه، كارڵی دوازدەهەم له‌گه‌ڵ خۆیدا كفته، قاوه و یاپراخی كه‌له‌رم ده‌هێنێته‌وه.
له توركیا كارڵی دوازدەهەم به‌وه ناسراوه كه له‌گه‌ڵ خۆیدا شێوازی ئاماده‌كردنی كفته، قاوه و یاپراخی كه‌له‌رمی بردووه‌ته‌وه بۆ سوید.