Hamdi Yıldız,Muhammet Ali Kemal
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ته‌رابلوس - AA
له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی له باشووری خۆرئاوای لیبیا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له كێڵگه‌ی نه‌وتی شه‌راره باشووری خۆرئاوای لیبیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سه‌ر به سوپای لیبیا كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی گه‌شتێك بۆ پایته‌خت، فڕیوه دوای چه‌ند خوله‌كێك له بەرزبوونەوەی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی كێڵكهی نه‌وتی شه‌راره كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له كۆی شه‌ش كه‌س كه له فڕۆكه‌كه‌دا بوون، ته‌نها یه‌كێكیان رزگاریبووه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد فڕۆكه بارهه‌ڵگره‌كه پێداویستیی ته‌كنیكی بۆ كێڵگه نه‌وتییه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت به هۆی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه چڕانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كه هه‌ن له شاری سه‌بها، گواستنه‌وه‌ی پێداویستییه ته‌كنیكییه‌كان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه ئه‌نجامده‌درێت.