Erbil Başay,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
به‌رلین - AA
له ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكی گشتیی پارتی یه‌كێتیی كریستیان دیموكرات CDU، ئه‌نگێلا مێركڵ له ده‌نگدانێكدا له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، جارێكی دیكه بە راوێژكار هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئه‌نگێلا مێركڵ ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌مین جاری له‌سه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بە راوێژكار هه‌ڵبژێردرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ریه‌ك له ساڵه‌كانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٩ و ٢٠١٣دا ئه‌و ببووه خاوه‌نی ئه‌و پۆسته.
له ده‌نگدانێكی نهێنیدا له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه به سه‌رۆكایه‌تی ۆڵفگانگ شۆوبڵ كۆببوویه‌وه له كۆی ٦٩٢ په‌رله‌مانتاری ئاماده‌بوو، مێركڵ توانی ده‌نگی ٣٦٤یان به‌ده‌ستبهێنێت.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا، ٣١٥ په‌رله‌مانتار ده‌نگی ''نه‌خێر'' و نۆ په‌رله‌مانتار ده‌نگی سپییان به‌كارهێنا و چوار له ده‌نگه‌كانیش به پووچه‌ڵ هه‌ژماركرا.
به‌و ئه‌نجامه‌ش مێركڵ بۆ جاری چواره‌م بوو بە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
هاوسه‌ری مێركڵ، یواخیم زاور و ههرلهیند كاسنهری دایكی مێركڵ كه ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵه له هۆڵی پهیژهبهندی په‌رله‌مان سه‌یری ده‌نگدانه‌كه‌یان كرد.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٠٥ه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك بووه راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و نزیكه‌ی ١٢ ساڵ و نیوه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه.
دوای ده‌نگدانه‌كه مێركڵ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زراندن له سهركۆمار، فڕانك ڤاڵته‌ر شتاینمایه‌ر سه‌ردانی كۆشكی بهلـلوڤوی كرد.
دوای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زراندن مێركڵ سه‌رله‌نوێ دێته‌وه په‌رله‌مان و سوێندی یاسایی ده‌خوات.
دواتر مێركڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێ ده‌چنه لای شتاینمایه‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌ی دامه‌زراندن وه‌رده‌گرن و سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مان. دوای سوێندخواردنی یاساییش ده‌ست ده‌كه‌ن به ئه‌ركی فه‌رمیان.