Cüneyt Karadağ,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا به شێوه‌یه‌كی كاتی پشتیوانی مه‌شقی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی راگرت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا ئه‌و زانیارییه‌ی پشتڕاست كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كات پشتیوانی مه‌شقی پێشمه‌رگه راگیراوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، گرژی رۆژانی رابردووی كه‌ركووك به هۆكار نیشاندراوه بۆ راگرتنی مه‌شقی سه‌ربازی.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه سه‌ربازانی ئه‌ڵمانیا هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر نییه و له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یماناندا له په‌یوه‌ندیدان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
به پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڵێنیان به حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوه ئه‌و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی له ئه‌ڵمانیان وه‌رگرتووه ته‌نها دژ بە رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا به‌كارده‌هێنن.
له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و به مه‌به‌ستی مه‌شقكردن به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2014دا بڕیاری دا یه‌كه‌ی مه‌شقی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.