Cüneyt Karadağ
05 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2018
به‌رلین - AA
رێکخراوی هەواڵگری ناوخۆی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی دەستوور گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه درێژكراوه‌ی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی وڵات ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
له راپۆرتێكی 138 لاپه‌ڕه‌ییدا كه له ماڵپه‌ڕی به‌شی پارێزگاری له ده‌ستوور لە ویلایەتی شلێسڤیگ-ھۆلشتاین بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه كراوه له ره‌وشی ساڵی 2017ی ئه‌و گرووپه نایاسایی و رێكخراوه تیرۆریستییانه‌ی له‌و وڵاته‌دا چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له كاتێكدا له راپۆرته‌كه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی رێكخراو ده‌سته‌خوشكی په‌كه‌كه بۆ په‌یه‌ده به‌كارهێنراوه، ئاماژه به‌وه كراوه كه یه‌په‌گه یه‌كێكه له درێژكراوه‌كانی سووریای په‌كه‌كه. له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه په‌یه‌ده له ئه‌ڵمانیا پێكهاته‌یه‌كی جیای نییه و لە ویلایەتی شلێسڤیگ-ھۆلشتاین وه‌ك ده‌سته پێكهاته‌ی نییه، به‌ڵام له هه‌یكه‌لی ده‌سته‌یه‌كی نزیك په‌كه‌كه له كیل چالاكی ئه‌نجام ده‌دات.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه په‌كه‌كه له 22ی تشرینی دووه‌می 1993ه‌وه له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌یه و یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش له 2002دا په‌كه‌كه‌ی خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.