Abidin Yel
18 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2016
شرنەخ
له شارۆچكه‌ی جزیری سه‌ربه پارێزگای شرنەخ، رێپێوانی "دژی تیرۆر یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ناخین" به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی په‌كه‌كه كرا.
رێپێوانه‌كه له‌به‌رده‌م بینای نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ندیكای فه‌رمانبه‌رانی شرنەخهوه ده‌ستی پێكرد و ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی پارێزگای شرنەخ، شارۆچكه‌ی سلۆپی و شارۆچكه‌ی ئیدیلی تێیدا بهرشداربوون.
ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كه ژن و منداڵ و بهساڵاچووانیشیان لەنێودابوو له شه‌قامێكی گه‌ڕه‌كی دیجله‌ی جزیر گردبوونه‌وه و هوتافه‌كانی "گیانم فیداتبێ نیشتمان"،"ئه‌و ده‌ستانه بشكێن كه بۆ پۆلیس و سه‌رباز درێژ ده‌كرێن" و "كورد و تورك بران، په‌كه‌كه ناپاكه"یان ده‌گوته‌وه.
نوێنه‌ری سه‌ندیكای فه‌رمانبه‌رانی شرنەخ، مه‌همه‌ت ئاكده‌نیز نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی به‌شداریی رێپێوانه‌كه‌یان كرد و كاردانه‌وه‌یان دژی په‌لاماره‌كانی نیشان دا.
ئاكدەنیز وێڕای داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌لاماره‌كاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاریان گوتی: "په‌لاماره‌كانی ئیستانبوڵ و قه‌یسه‌ری به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن ئهوکەسانهوه ئه‌نجامدراوه کە چاویان به كه‌شی ئارام و برایه‌تیی توركیا هه‌ڵنایه‌ت."