Yusuf Özcan,Mohammed Baqi Hussein
21 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه، یاریزانی یانه‌ی پاریسانجێرمان كایلیان مباپی به پیاوی ساڵ و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ و گوته‌بێژی خۆپیشانده‌ره هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ڕنسا پریسیلیا لودۆسكی به ژنانی ساڵ هه‌ڵبژێردراون.
په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی گشتیی فه‌ڕنسا (IFOP) لهڕاپرسییهكیدا كه بۆ گۆڤاری Paris Match ئه‌نجامیداوه، بۆ ده‌ستنیشانكردنی پیاوی ساڵ و ژنی ساڵ، له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار كه‌سدا چاوپێكه‌تنی ئه‌نجامداوه كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵییه‌وه‌یه.
به‌پێی راپرسییه‌كه یاریزانی ته‌مه‌ن 20 ساڵی پاریسانجێرمان مباپی رێژه‌ی سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و به‌پیاوی ساڵ هه‌ڵبژێردراوه. هه‌ریه‌كه له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دیدیه‌ر دیشامپس به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 26، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 14 و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 12ی ده‌نگه‌كان به‌دوای مباپیدا دێن.
هه‌ریه‌كه له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ و گوته‌بێژی خۆپیشانده‌ره هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ڕنسا پریسیلیا لودۆسكی رێژه‌ی سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه و به ژنی ساڵ هه‌ڵبژێردراون. سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تێرێزا مه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 19ی ده‌نگه‌كان به‌دوای مێركڵ و لودۆسكیدا دێت.
پریسیلیا لودۆسكی، به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت كه خۆپیشاندان و چالاكییه‌كانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی له فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێكردووه.