Laith Al-jnaidi,Halime Afra Aksoy
08 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2020
عه‌ممان – AA
بیشر هانی خەساونە كه شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م رای سپاردووه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی نوێ ئه‌زموونێكی دیپلۆماسی هه‌یه.
بیشر هانی خەساونە خێزانده‌ره و باوكی دوو منداڵه، سه‌رده‌مێك وه‌زیر بووه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایشه له یاسا. ناوبراو ماسته‌ر و دكتۆراكه‌ی له به‌ریتانیا ته‌واو كردووه.
بیشر هانی خەساونە هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی له ئاستی به‌رزدا بینیووه له بواره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، توندڕه‌وی و به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیران عومه‌ر ره‌زاق ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كێشایه‌وه، دوێنێ عه‌بدوڵڵای دووه‌م، بیشر هانی خەساونە-ی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ راسپارد.