Zana Natık Kerem
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
عەممان ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی و هاوتا رووسییەكەی، سێرگی لاڤرۆڤ رایانگەیاند كە گرنگە قەیرانی سووریا بە رێگەی سیاسی چارەسەر بكرێت.
وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی و وەزیری دەرەوەی رووسیا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن سازی كرد.
وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گوتی: "سعوودیە جددییە لە یەكلاییكردنەوەی قەیرانی سووریا و پشتیوانی خۆی لە سەرخستنی پڕۆسەی دانوستانەكان لە ئاستانا دووپات كردووەتەوە".
سێرگی لاڤرۆڤ گوتیشی: "لە چوارچێوەی بڕیارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان، هەڵوێستی هاوبەشەمان هەیە لەگەڵ ئوردن سەبارەت بە راگرتنی خوێنڕشتن لە سووریا، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسە مرۆییەكان لەگەڵ دەستپێكردنی پڕۆسەی راستەقینە بۆ یەكلاییكردنەوەی گرژییەكان".
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی گوت "لە چوارچێوەی رێككەوتننامەی سێقۆلی ئاستانادا، لەگەڵ توركیا و ئێران كارمان بۆ تاوتوێكردنی ناوچەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان لە سووریا كردووە".
سێرگی لاڤرۆڤ روونشی كردەوە كە پێویستە رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەكان و كاروباری ناوخۆ بگیرێت و ئەگەر هەلێك بۆ ئاساییبوونەوەی رەوشی ژیانی ئاشتیانە لە سووریا هەبێت ئەوا دەبێت بقۆزرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەوەشی گوت "گفتوگۆی زۆر باش و بەسوودمان لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵا دووەم ئەنجامدا كە لەسەری بەردەوام دەبین".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئەیمەن سەفەدی گوتی: "بەرژەوەندییەكانمان سەبارەت بە قەیرانی سووریا نزیك دەكەنەوە لەوەی سنوورمان پارێزراوبێت و نە داعش و میلیشیا چەكدارەكانی دیكە تیایدا بوونیان نەبێت".
ئەیمەن سەفەدی گوتی: "ئێمە ئاگربەستمان لە سووریا لەگەڵ چارەسەری ئاشتی و گەیشتن بە قۆناغێكی نوێ كە گەلی سووریا پێی رازی بێت، دەیەوێت".
سەبارەت بە دانوستانی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئوردن گوتی: "هۆشداری دەدەین لە پەكخستنی هەوڵە سیاسییەكان بۆ زیندووكردنەوەی دانوستانی ئاشتی لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل".
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بە سەردانێك لە سعوودیەوە گەیشتە ئوردن.