Laith Joneidi,Hacer Başer
20 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2019
عەممان ــ AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لەگەڵ شاندێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجوومەن، نانسی پێلۆسی كۆبوویەوە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئوردن (Petra) بڵاویكردەوە لە كۆبوونەوەكەدا كە لە شاری عەممان بەڕێوەچوو، گفتوگۆكراوە سەبارەت بە پەیوەندی و شەراكەتی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات و لەگەڵ پێشهاتەكانی هەرێمی.
ئاماژە بەوەكراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا كێشەی فەڵەستین خراوەتە بەرباس لەو بارەوە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە ئاشتییەكی دادپەروەر، هەمشیەیی و گشتگیر لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی بەدی بێت كە تیادا دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین لەسەر هێڵەكانی چواری حوزەیرانی ١٩٦٧ كە پایتەختەكەی قودسی رۆژهەڵاتە، دەستەبەركردووە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، بە پێویست زاندراوە كە قەیرانی سووریا بە رێگەی سیاسی چارەسەر بكرێت و یەكپارچەیی خاكی سووریا بپارێزرێت و پەنابەرانیش بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.
لە كۆبوونەوەكەدا، هەروەها گفتۆگۆكراوە سەبارەت بەو هەوڵانەی كە لەسەر ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژبە تیرۆر خراوەنەگەڕ.
ئاماژە بەو رۆژە نەدراوە كە تیایدا شاندەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا سەردانی ئوردن-ی كردووە.