Rewa Mahmut Hasan
09 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2016
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما لەبارەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوورەوە جارێکی تر دڵنیایی دایەوە ژاپۆن و کۆریای باشوور و ئاشکرای کرد کە لەبەرامبەر کردەوەکانی پیۆنگیاندا بێ وەڵام نابن.
لە راگەیەنراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاوی کردۆتەوە سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما لەدوای گەڕانەوەی لەگەشتی وڵاتانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا لەناو فڕۆکەدا زانیاری لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، سوزن رایس وەرگرتووە لەبارەی ئەو بومەلەرزەیەی کە لە نزیک دامەزراوەیەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور روویداوە.
دواتر ئۆباما بە تەلەفۆن پەیوەندی کردووە بە سەرۆکی کۆریای باشوور، پارک گوین هی و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابێ.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا ئۆباما دووپاتی کردۆتەوە کە ئەمریکا، هەموو کاتێک وابەستەی ئاسایشی هاوپەیمانەکانێتی و جارێکی تر دڵنیایی داوەتە هەردوو وڵات.