Abdullah Aşıran,Şerife Çetin
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2019
برۆكسل - AA
به پشتیوانی رێكخستنی پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا (Europol) له چه‌ند شارێكی جیاوازی ئه‌ورووپادا، ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر رێکخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه ئه‌نجامدرا و دوو تیرۆریستی په‌كه‌كه له به‌لجیكا ده‌ستگیركران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن پۆلیسی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هاوكات له نه‌مسا، به‌لجیكا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سویسرا ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له به‌لجیكا، دوو ئه‌ندامی په‌كه‌كه ده‌ستگیركراون.
دوای ده‌ستگیركردنیان ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی په‌كه‌كه به‌تۆمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ په‌كه‌كه و ئه‌نجامدانی چالاكی له كه‌مپه‌كانی مه‌شقدا له شاره جیاوازه‌كان رووبه‌ڕووی دادگا كرانه‌وه و فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌ركرا.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه ئه‌و دوو كه‌سه ئه‌ندامی په‌كه‌كه و هه‌په‌گه‌ن.
په‌كه‌كه له ساڵی 2002ه‌وه له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادایه.