Eşref Musa,Mehmet Burak Karacaoğlu
27 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2020
ئیدلب – AA
دوای شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و شارۆچكه‌ی سه‌راقیب'ی له پارێزگای ئیدلب كۆنتڕۆڵ كرده‌وه كه پێگه‌یه‌كی ستراتیجی گرنگی هه‌یه و ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب.
ئۆپۆزسیۆن دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌یشته گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه و دوای ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه سه‌خته‌ی تاكو به‌یانی به‌رده‌وام بوو توانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌دا بگرێت.
شارۆچكه‌كه پێگه‌یه‌كی ئێجگار گرنگی هه‌یه به‌وه‌ی رێگاكانی M4 و M5 كه شاره گرنگه‌كانی سووریا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه له‌و شارۆچكه‌یه‌دا یه‌كتر ده‌بڕن.