Ruslan Rehimov
29 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای رووسیاوە لە ئۆکراینا، ٢١٩ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٣٩٨ی دیکەش برینداربوون.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئۆکرایناوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای رووسیاوە، زیاتر لە هەزار و ٥٥٠ دامەزراوەی پەروەردەیی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانەش ١٠٢یان بەتەواوی خاپوور بوونە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ئەمڕۆ، ٢١٩ منداڵ کوژراون و ٣٩٨ی دیکەش برینداربوون.