Davit Kachkachishvili
21 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2022
کیێڤ - AA
راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکراینا، میخایل پۆدۆلیاک ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەو دانوستانەی بەمەبەستی بەرقەرارکردنی ئاگربەست لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا دەستیان پێکردووە، رۆژی دوو شەممە ٢١ی ئادار بە ئۆنڵاین بەردەوام دەبن.
لە روونکردنەوەیەکیدا سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، پۆدۆلیاک باسی لەوە کرد کە دانوستانەکان ئەمڕۆ بە شێوەی ئۆنڵاین بەردەوام دەبن و، رایگەیاند: ''پێش ئەمە کاری زۆر چڕ هەبوو لە گرووپە لاوەکیەکانی کاردا''.