Meiramgul Kussainova
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
کیێڤ/مۆسکۆ – AA
وەک رێزگرتنێک لەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشە ئاسمانییەکەی دوێنێی یەکە سەربازییەکانی رووسیا بۆ سەر بازاڕگای ئامستۆر لە شاری کرێمەنچوک گیانیان لەدەست دا، رۆژ ماتەمینی گشتی لە شارەکە راگەیەندرا.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی پۆڵتاڤا، دمیرتی لونین رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی یەکە سەربازییەکانی رووسیا بۆ سەر بازاڕگای ئامستۆر لە شاری کرێمەنچوک گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ کەس و ٣٦ کەسی دیکەیش بێسەروشوێنن.
لونین لە هەژماری فەرمی خۆی لە تێلگرام رایگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هێرشی ئاسمانی یەکە سەربازییەکانی رووسیا بۆ سەر بازاڕگای ئامستۆر لە شاری کرێمەنچوک گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ١٨ کەس و ٣٦ کەسی دیکەیش بێسەروشوێنن.
سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی پۆڵتاڤا، دیمیتری لونین ئاماژەی بەوەیش داوە کە کارەکانی گەڕان و فریاکەوتن بەردەوامن.
پارێزگاری کرێمەنچوک، ڤیتالیی مالەسکیی'یش بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە شارەکە راگەیاند.
مالەسکیی لەمبارەیەوە گوتی: "هەرچەند ئەمڕۆ لە ئۆکراینا رۆژی دەستووری بەرز رادەگیرێت، بەڵام ئاڵاکان لە کرێمەنچوک بۆ نیوە هێندراونەتە خوارەوە. ئەمە گەورەترین تراژیدیایە لە مێژووی شارەکە. داواکارین لێپرسینەوە لەوانە بکرێت کە هاووڵاتییانی مەدەنی کرێمەنچوک بە ئامانج دەگرن".
وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، دەنیس مۆناسترسکیی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ناوی ئەو فڕۆکەوانە رووسییانەیان دەستنیشان کردووە کە هێرشەکەیان ئەنجام داوە.
هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکراینا دوێنێ رایگەیاند کە رووسیا لە رێگای فڕۆکەی جەنگی جۆری Tu-22M3 کە لە ناوچەی کورسکەوە هاتوون بە مووشەکی جۆری Х-22 بازاڕگای ئامستۆر'یان بەئامانج گرتووە.
هەر دوێنێ سەرۆکی ئیدارەی سەربازی ناوچەی پۆڵتاڤا، دیمیتری لونین'یش رایگەیاندبوو کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە ئاکامی هێرشەکەدا لە بازاڕگاکە کەوتووەتەوە، تیشکیشی خستبووە سەر ئەوەی کە لە ئاکامی هێرشەکەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
رووسیا لای خۆیەوە ئاماژەی بەوە دا بوو کە ئەوان ئەو چەک و تەقەمەنییەیان لە کرێمەنچوک بە ئامانج گرتووە کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاوە بۆ ئۆکراینا رەوانە کراون.