Talha Yavuz
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2022
کیێڤ - AA
سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە گرووپێکی تێکدەری هێزەکانی رووسیایان لە ناوچەی ئۆبۆلۆن لە کیێڤ لەچالاکی خستووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەیسبووک بڵاویکردەوە، سوپای ئۆکراینا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە گرووپێکی تێکدەری هێزەکانی رووسیایان لە چالاکی خستووە و کەسانێک بوون جلی سەربازی سوپای ئۆکراینایان لەبەرکردووە.
ناوچەی ئۆبۆلۆن دەکەوێتە دووری نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر ناوەندی شاری کیێڤ. لە کاتەکانی بەیانی زووەوە دەنگی تەقینەوە لە کیێڤ دەبیسترێت و ناوبەناو زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدرێت.
وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ئۆلێکسی رێزینکۆڤ لە روونکردنەوەیەکدا لە فەیسبووک، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا لە کیێڤ ئەمڕۆ ١٨ هەزار چەکیان بەسەر ئەو خۆبەخشانەدا دابەشکردووە کە بە ''هێزەکانی بەرگریی هەرێمی'' ناسراون.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆل، ڤادیم بۆیجینکۆ لە دیمانەیەکدا رایگەیاند کە لە هەموو لایەکی شارەکە پێکدادانی توند لەگەڵ سوپای رووسیا بەردەوامە.
- قەیرانی دۆنباس و دەستوەردانی سەربازیی رووسیا
پاش سەرهەڵدانی رووداوەکانی مەیدان لە ساڵی ٢٠١٤دا لە ئۆکراینا، حکوومەتێکی لایەنگری خۆرئاوا دەسەڵاتی گرتە دەست و سەرۆکی وڵاتەکە، ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ هەڵات و وڵاتی جێهێشت. رووسیا بە شێوەیەکی نایاسایی کریمیای لکاند بە خاکی وڵاتەکەیەوە.
لە ناوچەکانی دۆنێتسک و لوهاسک کە زۆربەی دانیشتوانەکەیان بە رەگەز رووسین، تیایاندا جوداخوازان بەناو حکوومەتیان راگەیاند. بەو هۆیەوە شەڕی خوێناوی لە نێوان سوپای ئۆکراینا و جوداخوازان کە رووسیا پشتیوانیان دەکات روویدا.
بە هەوڵی رووسیا و هێزەکانی خۆرئاوا لە ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥دا رێککەوتنەکانی مینسک واژوو کران. بەڵام ئاگربەستەکە پێشێل کرا. لە مانگی شوباتەوە نزیکەی ١٤ هەزار کەس لە شەڕو پێکدادانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
رووسیا به جێگیركردنی دهیان ههزار سهرباز له كۆتایییهكانی ٢٠٢١ بۆ نزیك سنووری ئۆكراینا سهرنجهكانی بۆ سهر خۆی چڕ كردهوه. له كاتێكدا ئهمریكا جهختی لهسهر ئهوه دهكردهوه رووسیا خۆی ئامادهكردووه بۆ داگیركردنی ئۆكراینا، رووسیا ئهمهی رهت دهكردهوه. له كاتێكدا وڵاتانی خۆرئاوا به سهپاندنی سزا ههڕهشهیان له رووسیا دهكرد، ئیدارهی مۆسكۆ دانی به ئیدارهكانی جوداخوازانی دۆنباسدا نا و له ٢٤ی شوبات دهستی كرد به ئۆپهراسیۆنی سهربازی بۆ ناو خاكی ئۆكراینا.
سهرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به بانگهشه كردن بۆ ئهوهی كه ئامانجیان "پاراستنی ئهو خهڵكهیه كه لهلایهن كیێڤهوه دووچاری كۆمهڵكوژی دهبنهوه و ئۆكراینا له نازیزم و بوونه سهربازگه دادهماڵن" داوای له سوپای ئۆكراینا كرد چهكهكانی دابنێت.