بڕۆکسل - AA
وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، کۆمەڵێک سزای نوێیان دیاریی کرد کە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وەک دارایی، وزە، گواستنەوە، کۆنترۆڵی هەناردەکردن و پشتیوانی دارایی و سیاسەتی ڤیزە بەسەر رووسیادا دەسەپێندرێت کە دەستوەردانی سەربازیی لە ئۆکراینا کردووە.
سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا لە بڕۆکسل لووتکەیەکی نائاساییان سازکرد.
لە کۆتایی لووتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپادا، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیەکە، چارلێس میشێل و سەرکۆماری فەڕەنسا و سەرۆکی ئەم خولەی یەکێتیی ئەورووپا، ئیمانوێل ماکرۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە یەکەوە هەنگاو دەنێن دژبە رووسیا و گوتی: ''کرملین بەرپرسیار دەکەین''.
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین هەروەها باسی لەوە کرد کە سەرکردەکان پاکێجی سزای قورسیان پەسەند کردووە کە کاریگەری دەکاتە سەر ئابووریی رووسیا و کەسایەتی سیاسیی دەستەبژێر، ئەوەشی خستەڕوو کە سزا نوێکان کەرتەکانی دارایی، وزە و گواستنەوە دەگرنەوە و کۆنترۆڵی هەناردەکردن و پشتیوانی دارایی و سیاسەتی ڤیزە لە خۆدەگرن.
گوتیشی: ''ئەم پاکێجە سزای دارایی لەخۆدەگرێت کە رێگرە لە دەست گەیشتنی رووسیا بە گرنگترین بازاڕەکانی سەرمایە''.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین ئەوەشی خستەڕوو کە سزاکان سەدا ٧٠ی بازاڕی بانکیی رووسیا دەکاتە ئامانج و کۆمپانیا حکوومییەکان دەگرێتەوە کە بواری بەرگریش لەخۆ دەگرێت.
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا راشیگەیاند ''ئەو سزایانە خەرجی قەرزکردنی رووسیا زیاد دەکەن، رێژەی هەڵئاوسان بەرز دەکاتەوە و بناغەی پیشەسازیی رووسیا لاواز دەکات''.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کەسایەتییە سیاسییە دەستەبژێرەکانی رووسیا ناتوانن پارەکانیان لە بەندەرە ئارامەکانی ئەورووپادا بشارنەوە و کۆنترۆڵی پارەکانیان دەکرێت.
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە سزا دەخەنە سەر کەرتی وزەی رووسیا، چونکە وزە یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی داهاتی ئەو وڵاتە.
ڤۆن دێر لاین ئەوەشی ئاشکرا کرد کە رووسیا ساڵانە بە بەهای ٢٤ ملیار یورۆ نەوت هەناردە دەکات و گوتی: "قەدەغەی هەناردەکردن، وا دەکات نوێکردنەوەی پاڵاوگەکانی رووسیا ئاستەم بێت و کەرتی نەوت پەک دەخات".
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین باسی لەوەش کرد کە ناردنی ستافی پسپۆڕ لە ئەورووپاوە بۆ پاڵاوگەکانی رووسیا، قەدەغە دەکەن، ئاماژەی بەوەش دا کە سزاکان، کەرتی گواستنەوەی رووسیاش دەگرنەوە، چونکە رووسیا سێ لەسەر چواری فڕۆکە بازرگانییەکانی لە یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا و کەنەدا دروست دەکات، گوتیشی: "فرۆشتنی هەموو پارچەیەکی فڕۆکە بە هێڵە ئاسمانییەکانی رووسیا، قەدەغە دەکەین".
سەرۆکی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە یاساکانی پێدانی ڤیزە بە سیاسەتمەداران و سەرمایەدارانی رووسیا، گۆڕانیان بەسەردا دێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم سزایانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، نەرویج، کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئوسترالیا رێکخراون.
- سەرکردەکان دەربارەی دەسەڵاتی ئەورووپاش گفتوگۆیان کرد
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل باسی لەوە کرد کە یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەی شەوی رابردووی سەرکردەکانی ئەورووپا، پاراستنی دەسەڵات و سەربەخۆیی ستراتیجیی کیشوەرەکە بووە.
چارلێس میشێل ئاماژەی بەوەش دا کە لە بارەی شێوازی کەمکردنەوەی پەیوەستبوونی کەرتی وزەی ئەورووپا بە رووسیاوە گفتوگۆ کراوە، باسیش لە پێشنیازەکانی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا و زیادکردنی سەرچاوەکانی وزە کراوە.
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلێس میشێل به پێویستی زانی توانای به‌رگریی و ئه‌منیی ئه‌ورووپا به‌هێز بكرێت و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له هه‌موو دۆخێك‌دا به‌ردی بناغه‌ی ناتۆ ئاسایشی ئه‌ورووپایه و وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌توانن له‌گه‌ڵ ناتۆدا، خۆرهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا به‌هێز بكه‌ن.
چارلێس میشێل سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكراینا تاوتوێ كراوه و هاوكارییه مرۆییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه و به‌مه‌یش ده‌رفه‌تی ژیانێكی له‌بار بۆ ئه‌و كۆچبه‌ره ئۆكراینییانه ده‌ڕه‌خسێندرێت كه په‌نایان بۆ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هێناوه.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرتوونیه‌ته‌به‌ر له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تدا رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر و خۆیشی له‌مباره‌یه‌وه رێنمایی داوه.
ماكرۆن سه‌رنجیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی له میانی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی دارایی بۆ ئۆكراینا ٣٠٠ ملیۆن یورۆی دیكه به‌و وڵاته ده‌به‌خشێت.
- "پوتین جه‌نگی هه‌ڵبژارد"
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له بڕیاری داننان به به‌ناو ئیداره‌كانی جواداخوازان له‌لایه‌ن رووسیاوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌باره‌ی ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی مینسك قسه‌یان كردووه و گوتی: "بۆیه به دڵنیایییه‌وه له‌مباره‌یه‌وه دووڕووییی هه‌یه".
ئیمانوێل ماكرۆن له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی كه داوای كردووه په‌یوه‌ندی به پوتین-ه‌وه بكات و داوای ئاگربه‌ستی كردووه له‌گه‌ڵ پوتین-دا دواوه و گوتی: "به‌ڵام ئه‌مه هیچ جۆره كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو، چونكه سه‌رۆكی رووسیا جه‌نگی هه‌ڵبژارد".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ربه‌خۆیی به‌رگریی ئه‌ورووپا له‌و قه‌یرانه‌دا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، گوتی: "ئه‌م بابه‌ته له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا له رۆژهڤدابوو، به‌ڵام له داهاتوودا قورساییی زیاتری ده‌خه‌ینه سه‌ر. به‌داخه‌وه ئه‌ورووپا هیچ چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه جگه له بوونه هێزێك و كهوتنهخۆی ئه‌و هێزه".