Ruslan Rehimov
03 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2022
کیێڤ - AA
ئۆکراینا بانگەشەی ئەوە دەکات کە چڕی پەلامارە مووشەکییەکانی رووسیا، کەمی کردووە.
لەو بارەیەشەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "دوژمن بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆسەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکان، بەڵام چڕی و وردی پەلامارەکان لە پێکانی ئامانجەکاندا، کەمی کردووە".
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوەش کراوە کە لەڕێی تۆپهاوێژەوە، ناوچەکانی نیشتەجێبوون و پیشەسازی شاری خارکێڤ بۆردومان کراون و هاتووە "چڕی بۆردومانەکانیش کەمی کردووە. هێزەکانی داگیرکەر بە ئامانجی بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی بە ئاراستەی ئیزیومدا، دووبارە هەوڵی خۆڕێکخستن دەدات. دوژمن لەڕێی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیشەوە چاودێری ناوچەکە دەکات".