Dmitri Chirciu
29 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2022
کیێڤ-AA
باڵەخانەیەک کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێن لە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا به ئامانج گیرا.
ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر گەڕەکی شێڤچێنکۆڤسکی لە کیێڤ.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
راوێژکاری وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا، ئانتۆن گێراشچینکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە کرد کە مووشەکێکی رووسی لە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکانی داوە.
ئانتۆن گێراشچینکۆ ئاماژهی بهوهش كرد، مووشەکەکە لە كرێمیاوه، کە رووسیا بە نایاسایی لکاندوویەتی به وڵاتهكهیهوه، ئاڕاستە کراوە و زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە کە ھێرشەکە برینداربوونی شەش کەسی لێکەوتووەتەوە.