Burak Milli,Cem Genco
29 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2015
گەلی سووریا ساڵانێکە بەھۆی ھێرشەکانی رژێمی سووریا ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبھێڵن و ئێستاش بەھۆی بۆردومانەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان و رزگارکردنی گیانیان پەنا بۆ شارۆچکەی رەیحانلی لە شاری ھەتای دەبەن.
محەمەد ئیبراھیم تەمەن ٤٥ ساڵ کە لەگەڵ حەوت ئەندامی خێزانەکەی لە شاری حەما رای کردووە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند خۆشحاڵن بە ھاتنیان بۆ تورکیا.
ئیبراھیم ئاماژەی بەوە دا کە ھێرشەکانی ئەسەد و رووسیا بەردەوامە و مرۆڤەکانی ئەوێ لە رەوشێکی خراپدان و گوتیشی: "بەھۆی ھێرشەکانی ئاسمانی رووسیاوە ناچار بووین خاکی خۆمان جێ بھێڵین. زۆرێک لە کەسوکارەکانم بەھۆی شەڕەوە گیانیان لەدەست دا. ئێمە و خێزانەکەم بۆ رزگارکردنی گیانمان ھاتینە ئێرە. ئەگەر لە سووریا بمایەتینەوە ئەوە ئێستا دەمردین و خۆشحاڵین بەوەی لە تورکیاین".
کەسێکی دیکە بە ناوی فازڵ حەسەن تەمەن ٤٦ ساڵ ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی ھێرەشەکانی ئاسمانی رووسیاوە ناچار بوون ناوچەکە جێ بھێڵن و راشیگەیاند سەرەڕای ھێرشی فڕۆکەکانی جەنگی توانیان بگەنە تورکیا.
حەسەن هەروەها گوتیشی: "پێنج ساڵە ئەسەد ھێرش دەکات و ئێستا رووسیا دەستی پێ کردووە. لەم شەڕەدا تەنھا برایانی بێتاوانمان گیانیان لەدەست دەدەن. ھەفتەیەک لەوەپێش بۆ شارۆچکەی رەیحانلی ھاتین. من تەنھا بۆ منداڵەکانم خواردنم دەوێت. ستایشی تورکیا دەکەین کە باوەشی بۆ ئێمە کردووەتەوە".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.