Gamze Türkoğlu Oğuz
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی هه‌واڵیی سی ئێن ئێن له چوارچێوه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی له چواری ئه‌یلوولدا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له شوێنه مێژووییه‌كانی شاری فلۆرانسا ناوەڕاستی ئیتاڵیا رێگه به خواردنی سه‌ر شه‌قامه‌كان نادرێت.
یاساكه كه شه‌قامه‌كانی Via de' Neri, Piazzale degli Uffizi, Piazza del Grano و Via della Ninna، ده‌گرێته‌وه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامانه نان بخۆن تا 500 یۆرۆ سزا ده‌درێن.
سه‌رۆكی شاره‌وانی فلۆرانسا، داریۆ ناردیلا له هه‌ژماری خۆی له فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به یاسای قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه رایگه‌یاند كه رووبه‌ڕووی هه‌ندێ گه‌شتیار بوونه‌ته‌وه كه گرنگی پێویست به شاره‌كان ناده‌ن.
شاری فلۆرانسا ناوەڕاستی ئیتالیا كه ساڵانه زیاد له 10 ملیۆن گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن، یه‌كێك له كێشه گه‌وره‌كانی خواردنه‌كانی سه‌ر شه‌قامه‌كانه كه ژینگه‌ی شاره‌كه‌ی پیسكردووه.