Sangar Hamad Azeez
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2016
لە میانی یارییەکانی قۆناغی هەشتی یۆرۆ ٢٠١٦دا کە لە فەڕەنسا بەرێوەدەچێت، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەئەنجامی ٦-٥ لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیای بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە هێرشبردن دەستی بە یاری کرد و فشارێکی زۆری خستە سەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەڵام هەوڵەکان بێ هودە بوون و گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردەکە بە هێزەوە هاتنە ناو یاریگا و چەندین هێرشیان بۆسەر گۆڵی یەکتر ئەنجام دا تا لە خولەکی ٦٥دا، یاریزان مەسعود ئۆزێل گۆڵی پێشخستنی بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تۆمار کرد.
لە خولەکی ٧٨دا لە هەڵەیەکی یاریزان جیرۆم بواتینگدا لێدانێکی سزا بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هەژمار کراو و یاریزان لیۆناردۆ بۆنۆچی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئیتاڵییەکان تۆمار کرد.
یاریەکە بەم ئەنجامە بە کۆتا هات و هەردوو هەڵبژاردەکە پەنایان بۆ کاتی زیادکراو برد.
لە هەردوو گێمی کاتی زیاد کراودا هیچ کام لە هەردوو هەڵبژاردەکە نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و بۆیە پەنابرایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٦-٥ یارییەکەی بردەوە و توانی گرێکۆرەی دۆڕاندن بە هەڵبژاردەی ئیتاڵیادا بکاتەوە و خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕین.