Barış Seçkin
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
رۆما - AA
حەفتاوحەفتەمین فێستیڤاڵی ڤێنیسیا بۆ سینەمای نێودەوڵەتیی، بە نمایشکردنی فیلمی ''لاتشی'' لە دەرهێنانی دەرهێنەری ئیتاڵی، دانیاڵ لیکێتی دەستی پێ کرد.

حەفتاوحەفتەمین فێستیڤاڵی ڤێنیسیا بۆ سینەمای نێودەوڵەتیی یەکەم گەورە چالاکییە کە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لە چوارچێوەی رێکاریی سنوورداردا بە ئامادەبوونی میوانان بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵێک لە نیمچەدوورگەی لیۆ سەربە شاری ڤێنیسیا دەرگاکانی کردەوە.
چالاکییەکە کە دێرینترین فێستیڤاڵی فیلمە لە جیهاندا، بە نمایشی فیلمی ''لاتشی'' دەستی پێ کرد.

سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە، کەیت بلانچێت لە میانی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، گوتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتووبوون لە دوای پەتاکە لەم فێستیڤاڵەدا کۆببنەوە و گوتی: ''لێرەین. کۆبوونەوە لەگەڵ ئێوە جۆرێکە لە موعجیزە. ئەو رێگایەی پیایدا تێپەڕین نادیارە، بەڵام ئەمشەو سەرکەوتنێکە''.
لە رێوڕەسمەکەدا ئەکتەری بەریتانی، تیلدا سوینتۆن لە بەشی سەرکەوتن لە ژیاندا خەڵاتی تایبەتی شێری ئاڵتوونی لە کەیت بلانچێت وەرگرت.

خەڵاتەکانی حەفتاوحەفتەمین فێستیڤاڵی ڤێنیسیا بۆ سینەمای نێودەوڵەتیی، شەوی شەممە ١٢ی ئەیلوول، رێکدەخرێت و بە بەخشینی خەڵاتی گەورەی ''شێری ئاڵتون'' بە خاوەنەکانی، کۆتایی دێت.