Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2019
ئیدلب - AA
له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیادا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، دوو كارمه‌ندی ته‌ندروستی برینداربوون.
خانه‌ی چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه رووسیا دره‌نگانی شه‌و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان و گوونده‌كانی شینان و مهعرشورین له ئیدلب.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و له‌دایكبوونی ئیخڵاس له گوندی شینان، د. زوهه‌یر كارات به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دره‌نگانی شه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوو هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه.
گوتیشی: "له ئه‌نجامی هێرشه‌كه له‌سه‌دا 80ی نه‌خۆشخانه‌كه رووخاوه و، دوو كارمه‌ندیش برینداربوون. منداڵان و نه‌خۆشه‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه گوازراونه‌ته‌وه".
دوا به دوای هێرشه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئیدلب (كڵاو سپیه‌كان) ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كراون و نه‌خۆشه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه و، ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، 12 هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.