Adham Kako,Hemın Othman Mohammed
31 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ (SNHR)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ئه‌نجامی هێرشی چڕی سێ مانگی رابردووی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆسه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، ٧٨١ هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راپۆرتێكدا كه له لایه‌ن تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه چڕه ئاسمانیی و وشكانییهی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا له ٢٦ی نیسان-٢٧ی تهمووز كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی ناو سنووره‌كانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، ٧٨١ هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١٤٠یان ئافره‌ت و ٢٠٨یان منداڵبوون.
به هۆی هێرشی هێزه‌كانی رژێمه‌وه ٦٢٥ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ١١٥یان ئافره‌ت و ١٧٠یان منداڵبوون و له هێرشه‌كانی رووسیاشدا، ١٥٦ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌یش ٢٥یان ئافره‌ت و ٣٨یان منداڵبوون.
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێرشێك به كۆمه‌ڵكوژی ده‌ناسێنێت كه لانیكه‌م پێنج كه‌س له یه‌ك كاتدا به هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن. به‌و پێیه تۆڕه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه رژێم و رووسیا له‌و هێرشانه‌ی له میانی سێ مانگدا كردوویانه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، ٣٣ كۆمه‌ڵكوژیان ئه‌نجامداوه.
له‌و هێرشانه‌شدا ٢٧١ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٥٨یان ئافره‌ت و ٨٥یان منداڵبوون.