Ekrem Biçeroğlu
12 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2021
کەرتی غەززە - AA
ئیسرائیل کە بەردەوامە لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، ناوچەکانی نیشتەجێبوونی مەدەنی، سیستمەکانی ژێرخان و یەکە ئەمنییەکانی بۆردومان کرد.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە کەرتی غەززە، ئیاد ئەلبوزوم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ئیسرائیل بنکەکانی پۆلیس و ئاسایشی لە کەرتەکە کردووەتە ئامانج.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئیسرائیل هێرشەکانی لەسەر شارەکانی غەززە و خان یونس چڕکردووەتەوە.
لەو هێرشانەی ئیسرائیلدا کە کاتەکانی بەیانی درێژەیان هەبوو، شەقام و سیستمەکانی ژێرخانیش کرانە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف ئەلقودرا، لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە خانووی مەدەنییەکان و ناوچە قەرەباڵغەکانی مەدەنی بە ئەنقەست کراونەتە ئامانج، ئەوەیش ترس و دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی کەرتەکە دروستکردووە.
هاوکات بە هۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە ناوچەکانی نیشتەجێبوون، شەقام و شوێنە بازرگانییەکان زیانیان بەرکەوتووە.