Mücahit Aydemir
30 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2022
قودس -AA
ئەوە راگەیەندرا کە هێرشە چەکدارییەکەی سەر شاری بەنی باراک لە ئیسرائیل لانیکەم پێنج کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئە راگەیەندراوەی کە لە پۆلیسی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، هێرشێکی چەکداریی لە شاری باراک رۆژهەڵاتی تەلئەبیب ئەنجامدراوە. بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"تیرۆریستێک لە نێو کۆڵاندا تەقەی لە خەڵکی مەدەنی کردووە و دواتر چووەتە شەقامێکی دیکە و خەڵکی مەدەنی کردووەتە ئامانج".
ئەوەش راگەیەندرا کە هێرشبەرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە چالاکی خراوە.
زانیاریی ورد سەبارەت بە هێرشبەرەکە و قوربانییەکان بڵاونەکرایەوە.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنیی و تیمی تەندروستیی رەوانەی شاری بەنی باراک کران.