Zein Khalil,Halime Afra Aksoy,Mehmet Nuri Uçar
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2023
تەلئەبیب - AA
وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل، رایگەیاند لەگەڵ ئەمریکا گرێبەستێکی بۆ کڕینی ٢٥ فڕۆکەی جەنگیی F-35 Lightning II واژوو کردووە.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئیسرائیل لە رێگەی رێککەوتنێکی سێ ملیار دۆلارییەوە کڕینی سێیەم پۆل فڕۆکەی جەنگیی F-35 پەسەندکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەم فڕۆکانە لە رێگەی ئەو پاکێجی هاوکاری بەرگرییەوە دابین دەکرێت کە ئیسرائیل لە ئەمریکاوە وەریگرتووە و ئاماژە بەوە کراوە کە لەگەڵ دوایین داواکاریدا ژمارەی F-35کانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ ٧٥ و ژمارەی پۆلەکان بۆ سێ پۆل فڕۆکە بەرزبووەتەوە.
لە سەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما بەڵێنی بەخشینی ٣٨ ملیار دۆلار لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٧-٢٠٢٨ی بۆ تەلئەبیب درابوو.