Esra Taşkın
02 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2023
پاریس-AA
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له ئه‌نجامی كوژرانی گه‌نجێك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له فه‌ڕه‌نسا سه‌ریهه‌ڵداوه، له پاریسی پایته‌خت و چه‌ندین شاری ده‌ورووبه‌ری رێگه به پۆلیس دراوه له‌مشه‌وه‌وه تا سبه‌ی به‌یانی درۆن به‌كاربهێنن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پاریسه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له هه‌ریه‌ك له پاریس، سه‌رجه‌م شاره‌كانی پارێزگای سێین-سان-دێنی و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی پارێزگای هوتدی سێین، رێگه به هێزه‌كانی پۆلیس دراوه له كاتژمێر ١٨:٠٠ه‌وه تا كاتژمێر ٠٦:٠٠ درۆن به‌كاربهێنن.
هه‌ردوو پارێزگای سێین-سان-دێنی و هوتدی سێین، به دراوسێی پاریس هه‌ژمار ده‌كرێن.
رۆژنامه‌ی لۆپاریسیان بڵاویكرده‌وه ئه‌م ئێواره‌یه له پاریس و گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌ورووبه‌ری حه‌وت هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراون.
- خۆپیشاندانی توند له فه‌ڕه‌نسا
پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا رۆژی ٢٧ی حوزه‌یران له شاری نانتێر ته‌قه‌ی له ئۆتۆمبێلێك كردبوو كه سێ كه‌سی تێدابوو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوشتبوو كه ناوی نایل م. بوو ته‌مه‌نی ١٧ ساڵان بوو.
پێكدادان له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی نایل له شاره جیاجیاكان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه رژابوونه سه‌رشه‌قامه‌كان و هێزه‌كانی پۆلیسدا درووست ببوو.
ئه‌و پۆلیسه‌ی گه‌نجه‌كه‌ی كوشتبوو، له كاره‌كه‌ی دوورخرابوویه‌وه و بڕیاری دادگاییكردنی به ده‌ستبه‌سه‌ریی، درابوو.
له ژماره‌یه‌كی زۆر له شاره‌كان و له‌نێویشیاندا له هه‌ریه‌ك له پاریس، مارسیلیا، لیۆن رووداوی تاڵان و بڕینی دوكانه‌كان له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا روویاندابوو، له نزیكه‌ی ١٠ شار له كاتژمێر ٢١:٠٠ه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرابوو.