Şeyma Yiğit,Muhammet Torunlu
27 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2025
ئەنقەرە ــ AA
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند کە تورکیا لە میانی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، ڕۆڵی گرنگی گیراوە لە دەستپێشخەری ھەناردەکردنی دانەوێلە لە دەریای ڕەش.
ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە کۆشکی ئیلیزێ لە پاریس باسی لەو ڕێککەوتننامەیە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بە ھەوڵی تورکیا بۆ ھەناردەکردنی دانەوێلە لە دەریای ڕەش واژووکراوە.
سەرکۆماری فەڕەنسا ڕوونی کردەوە کە دوای کشانەوەی مۆسکۆ لە رێککەوتننامەکە، پاریس چەند دەستپێشخەرییەکی بۆ کردنەوەی رێگاکانی ئاشتی و ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە ڕێگای دەریای ڕەشەوە، پێشکەش کردووە.
ھەروەھا ئیمانوێل ماکرۆن ستایشی ئەو ھەوڵانەی کرد کە تورکیا لە ڕووی دیپلۆماسییەوە لە لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا خستوویەتەگەڕ و ڕایگەیاند کە تورکیا لە میانی جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا، ڕۆڵی گرنگی گیراوە لە دەستپێشخەری ھەناردەکردنی دانەوێلە لە دەریای ڕەش.