Hafal Dekmak
18 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2018
جاکرتا ــ AA
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٣ پلە بە پێوەری رێختەر، ھەرێمی ئاچییە لە دوورگەی سومترە رۆژئاوای ئیندۆنێزیای ھەژاند.
دەستەی کەشناسی، کەشوھەوا و جیوفیزیایی لە ئیندۆنێزیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ناوەندی بوومەلەرزەکە بە دووری ٣٠ی کیلۆمەتر لە ھەرێمی ئاچییە بووە.
ھەر بەپێی راگەیاندراوەکە، کە بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتری زەوی روویداوە.
تا ئێستا کاربەدەستانی ئیندۆنێزیا ھیچ زانیارییەکیان لە بارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکردووەتەوە، ھەروەھا ھیچ ھۆشدارییەک لە بارەی ئەگەری روودانی شەپۆلەکانی تسونامیش رانەگەیاندراوە.
لە ٢٨ی مانگی رابردوو، دوای روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٥ پلە بە پێوەری رێختەر، شەپۆلەکانی تسونامی بە بەرزی سێ مەتر، ھەردوو شاری پاڵۆ و و دۆنگگاڵا لەگەڵ دوورگەی سولاوێسی لە ئێندۆنیزیا گرتبووەوە.
بە پێی دوایین ئامار، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ھۆی بوومەلەرزە و تسونامییەکەی ٢٨ی مانگی رابردوو لە دوورگەی سولاوێسی ناوەڕاستی ئیندۆنێزیا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە دوو ھەزار و٩١ کەس.