Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2018
نیویۆرک - AA
نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسیلی نەبەنزیا رایگەیاند: "تورکیای هاوبەشمان هەوڵێکی زۆری بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی سۆچی دا و لە ئێستادا زیاد لە هەزار چەکدار ئیدلب بەجێدەهێڵن".
نەبەنزیا لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریا وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکەی دایەوە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە وڵاتانی رووسیا، تورکیا و ئێران وەک گەرەنتیکەرانی قۆناغی ئاستانا لە نزیکەوە کاریان کردووە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و گوتی: "باشە ئێوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا چیتان کردووە؟ لە ئێوە دەپرسم؟"
نەبەنزیا باسی لە رێککەوتنی سوچی کرد و گوتی: "تورکیای هاوبەشمان هەوڵێکی زۆری بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی سۆچی دا و لە ئێستادا بە هەزاران چەکدار ئیدلب بەجێدەهێڵن. رێژەیەکی گرنگ لە چەکدار ئەو ناوچەیان بەجێهێشتووە".