Mahmut Atanur
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2020
جاکارتا - AA
رۆژنامەی کۆمپاس بڵاویکردەوە لە شەوی رابردووەوە بارانی بەلێزمە رووی لە چەند ناوچەیەکی ئیندۆنێزیا کردووە و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو لە شارەکانی جاکارتا، دێپۆك، بێکاسی، تانگێرانگ و بۆگۆر.
گوتەبێژی ئاسایشی جاکارتای پایتەخت، یوسری یونس رایگەیاند کە لافاوەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروستکردووە و بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی نۆ کەس.
بەهۆی لافاوەکانیشەوە گەشتەکانی شەمەندەفەر دواکەوتن، هەروەها فڕۆکەخانەی هالیم پێرداناکوسوما لە رۆژهەڵاتی جاکارتا گەشتەکانی وەستاند.
لەو شارانەشی کە لافاو گرتوونیەتییەوە، سەدان خانوو و ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتوون و رێگای نێوان شارەکانیش بەڕووی هاتوچۆدا داخراون.
بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداری ئەوەیان داوەتە هاووڵاتییان، پێشبینی دەکرێت بارانەکە تا سێ رۆژی دیکەیش بەردەوام بێت.
ئیندۆنێزیا یەکێکە لە وڵاتانی سەر هێڵی یەکسان و بەهۆی بارانی وەرزیەوە بەتایبەت لە مانگەکانی نیسان و تشرینی یەکەمدا زوو زوو رووبەڕووی لافاو دەبێتەوە.