Erbil Başay
01 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2020
بەرلين - AA
ئەڵمانيا هێرشەكەى سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە بەغداى سەركۆنە كرد.
وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانيا لە بڵاوكراوەيەكى نووسراودا رايگەياند، ئاسايش و پارێزبەندى نێردە ديپلۆماتییەكان و كارمەندانى، ناوەڕۆكى سیستەمى نێودەوڵەتييە كە هەموو وڵاتەكان پابەندن پێوەى".
لە روونكردنەوەكە كە دەستەواژەى "سەركۆنەى هێرشە پڕ لە توندوتيژييەكەى سەر باڵيۆزخانەى ئەمريكا دەكەين لە بەغدا" بەكارهێنابوو جەختى لەسە ئەوە كردبوەوە كە بە هيچ شێوەيەك ئەو جۆرە هێرشانە بە رەوا نازانين.
هەروەها لە روونكردنەوەكەدا هاتووە: "چاوەڕوانين حكوومەتى عێراق، بەرپرسيارێتى خۆى لە بەرامبەر پاراستنى ئاسايشى باڵيۆزخانەى و كۆنسۆڵگەريى وڵاتان لە عێراق بە جێ بگەێنێت"
شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ مانگی کانوونی یەکەمی رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا پینج پێگەی حزبوڵڵای لە عێراق و سووریا بۆردومان کرد.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئەو هێرشەی وەک وەڵامێک لەقەڵەمدابوو لەبەرامبەر ئەو هێرشەی کە رۆژێک بەر لەو بۆردومانەکە کرابووە سەر بنکەی سەربازی K1 نزیک شاری کەرکووک و بەهۆیەوە کارمەندێکی خانەنشینی ئەمریکی کوژرا و چوار سەربازی ئەمریکی و دوو سەربازی عێراقی برینداربوون.
بەرپرسانی ئەمریکی ئێران بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لە رێگەی بریکارەکانیانەوە لە گرووپە چەکدارییە شیعەکان هێرشی مووشەکی بۆسەر ئەو بنکە سەربازییانە ئەنجام دەدەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تیایاندا جێگیربوونە، لە بەرامبەردا تاران ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.
ئەمریکا، لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش نزیکەی پێنج هەزار سەربازی لە بنکە سەربازییەکان لە سەرتاسەری عێراق جێگیرکردووە.