Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی لافاوه‌وه له ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌رزبووه‌وه بۆ 44 كه‌س.
ئاژانسی هه‌واڵیی میهر بڵاویکردەوە، جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی بارودۆخی له‌ناكاوی ئێران، حامید رزا خانکه رایگەیاندووە كه به هۆی لافاوه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، 44 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 265 كه‌سیش برینداربوون.
گوتیشی: "له پارێزگاکانی فارس 22 كه‌س، گوڵستان حه‌وت كه‌س، مازه‌نده‌ران پێنج كه‌س، باكووری خورستان سێ كه‌س، کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد و لۆڕستان دوو كه‌س و كرمانشان، خوزستان، هه‌مه‌دان و سیمنان چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".