30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
ئیستانبوڵ - AA
له ئێران له‌میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ۱۱۷ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستدا، بەمەش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بەهۆی ڤایرۆسەکەوه لەو وڵاتەدا گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ دوو هەزار و ۷٥۷ كه‌س به‌رزبوویه‌وه، ژماره‌ی توشبووانیش گه‌یشته ٤١ هه‌زار و ٤٩٥ كه‌س.
ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌ڕمی ئێران بڵاویکردەوە، بەرپرسی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، كیانوش جیهانپور ئاماژه‌ی به‌وه كردووه کە لهمیانیی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١١٧ كه‌سی دیكه به‌هۆی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌و شێوه‌یه تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئێران به‌هۆی ئه‌و به ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ دوو هه‌زار و ٧٥٧ كه‌س و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش به ڤایرۆسه‌كه سێ هه‌زار و ١٨٦ حاڵه‌تی دیكه زیادیكردووه و گه‌یشتووه‌ته ٤١ هه‌زار و ٤٩٥ حاڵه‌ت.
كیانوش جیهانپور باسی له‌وه كرد كه باری ته‌ندروستی، سێ هه‌زار و ٥١١ كه‌س ناجێگیره و ١٣ هه‌زار و ٩١١ كه‌سی دیكه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئێران له ١٩ی شوبات له شاری قوم باکووری ئەو وڵاتە تۆماركرا.