Sangar Hamad Azeez
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری هێڵی ئاسمانی ئێرانی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بڵاوکراوەتەوە، ئێران تەوافی بە فڕۆکەی نوێی ئێرباسی جۆری A321 بەدەوری گڵکۆی ئیمام رەزا لە شاری مەشهەد کردووە.
هاوکات هێڵی ئاسمانی ئێرانی گرتەی ڤیدیۆیی کاتی تەواوفکردنی فڕۆکەکەی لە ئاسمانەوە بڵاوکردەوە.
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانی ئێران حەسەن قاسمی رایگەیاند دوای ٣٨ ساڵ یەکەم گەشتی فڕۆکەی نوێی ئێرباسی جۆری A321 لە ئاسمانەوە تەوافی گڵکۆی ئیمام رەزای لە شاری مەشهەد پیکرا کە لای پەیڕەوکارانی مەزهەبی شیعە بە شوێنێکی پیرۆز دادەنرێت.